بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - "حەسەن رۆحانی" رۆژی دووشەممە پێش وەڕێکەوتن بەرەو نیۆیۆرک بۆ بەشداربوون لە حەفتاو چوارەمین کۆبوونەوەکانی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە فڕۆکەخانەی مێهرابادی تاران ولەنێو پەیامنێراندا وتی: ئەمڕۆ لەمەڕ پرسی کەمکرانی ئاستی پێبەندبوونی ئێران بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، زۆربەی هەرەزۆری وڵاتانی جیهان، ئەمریکا ئیدانە دەکەن و تەنانەت لەسەر داوای واشنگتۆن بۆ هێنانەئارای پرسەکە لە ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمیش، کەمتەرخەمن.
رۆحانی، بایکۆتە زاڵمانەکان دژ بەگەلی ئێرانی بەنیشانەی داماویی و دەستەوەسانی ئەمریکییەکان زانی و وتی: گەلی ئێران لەهەمبەر گەمارۆ و ئابلۆقەکان و دوژمناندا، بەدەسەڵاتەوە ڕاوەستاوە.
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەبارەی تۆمەت پاڵدانەکانی ئەمریکا دژ بە ئێران لەمەڕ هێرش بۆسەر دامەزراوە نەوتییەکانی ئارامکۆش وتی: ئەمریکا دەیەوێ بەتەواوەتی ناوچە بخاتەژێر دەسەڵاتی خۆی و گشت نەوتی ناوچەی رۆژهەڵاتی عەرەبستانی لەدەستدابێ.
رۆحانی هەروەها بەئاماژە بە گەڵاڵەی ئاشتیی هورموز کە بڕیارە لە کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان، شی بکاتەوە، وتی: ئەو گەڵاڵەیە بەجیهانیان ڕادەگەیێنێ کە ئێران لەدووی ئاشتەواییەکی درێژماوە لەناوچە دایە.
رۆحانی بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە ئێران بەهێنانەئارای گەڵاڵەی ئاشتیی هورموز، هاوکاریی گشتیی وڵاتانی ناوچەی کەنداوی فارس پێوشوێن دەگرێ، وتی: ئەمریکییەکان لەساڵی٢٠٠١ ـەدوە لەناوچەن بەڵام هیچ کات نەیانتوانی لەناوچەدا هێمنی وئاسایش بەدی بێنن بۆیە دەبێ کێشەکانی ناوچە بەدەست وڵاتانی ناوچەوە چارەسەر بکرێ.
.......
340